بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٨ ملیۆن و ٧٩٦ هەزار ١٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٧ ملیۆن ٢٩٦ هەزار و ١٩ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئاوێنه: بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٨ ملیۆن و ٧٩٦ هەزار و ١٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٧ ملیۆن و ٢٩٦ هەزار و ١٩ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥١ هەزار و ٦٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.