بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٠ ملیۆن و ٧٩٦ هەزار ٧٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە شەش ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٣ ملیۆن ٩٩٦ هەزار و ٧٧ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٠ ملیۆن و ٧٩٦ هەزار و ٧٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە شەش ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٣ ملیۆن و ٩٩٦ هەزار و ٧٧ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ١٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .