رونكردنه‌وه‌ی‌ کۆمیسیۆن له‌باره‌ی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ كاندیده‌كان‌و ده‌ستپێكردنی‌ بانگەشەی هەڵبژاردن
  2024-09-21       623       
بڕیاره‌ ڕۆژی‌ 18ـی مانگی 10، دەنگدانی تایبەت‌و دو ڕۆژ دواتریش دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت‌.

پڕۆسەی وردبینی له‌ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌رده‌وامه‌و به‌رپرسێكی‌ کۆمیسیۆنی باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هەڵبژاردنەکانی عێراق-یش ده‌ڵێت، لەم هەفتەیەدا ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکرێت.

ئاوێنه‌: نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لەکۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، رۆژی دوشەممە یان سێشەممەی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌، ئەنجومەنی کۆمیسیاران رۆژی دەستپێکردنی بانگەشە دیاری دەکات.

پڕۆسەی وردبینی له‌ناوی‌ كاندیده‌كان به‌رده‌وامه‌و له‌لێدوانێكی‌ پێشتریدا جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسییۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاندبو، "پڕۆسەی وردبینی کاتی زیاتری پێوستە، هەفتەی داهاتو وردبینی بەردەوام دەبێت، لەناوەڕاستی هەفتە ڕێکەوتێک بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکرێت‌و زیاتر لە 20 بەردەوام دەبێت".

رۆژی‌ 20ی‌ 10ی‌ 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، 13 حیزب‌و دوو هاوپەیمانی‌و 124 كاندیدی‌ سەربەخۆ ڕکابەری لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسی په‌رله‌مان دەکەن.

بڕیاره‌ ڕۆژی‌ 18ـی مانگی 10، دەنگدانی تایبەت‌و دو ڕۆژ دواتریش دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت‌.

سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لەکۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ده‌شڵێت، کارەکانی کۆمیسیۆن بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردن بێ کێشە بەڕێوەدەچن.
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×