کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، کەشناسێکی کوردیش باس لە هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین دەکات لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا.
ئاوێنە: کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتى. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
دەشڵێت: سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتى. پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (یەک بۆ دوو) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
هاوکات ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرایکردووە: لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و لەڕۆژی پێنجشەممەوە کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەکی جەمسەری لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان درێژ ببێتەوە و شەپۆلێکی مامناوەندی بەفر و بارانبارین ناوچە شاخاوییەکان و بە لاوازی و پچڕ پچڕی بارانبارین شار و ناوچە نزمەکانیش بگرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە شەپۆلەکە بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵ دەبێت بەھۆیەوە پلەکانی گەرما بەنزیکەی 7 تا 10 پلەی سەدی نزم دەبنەوە و بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە بەرزی 1100 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەبارێت.
وتیشی، “ئەم شەپۆلە کاریگەرییەکەی تا ئێوارەی ڕۆژی هەینی واتا 7ـی 2 بمێنێتەوە و ڕۆژانی دوای شەپۆلەکەش پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە و کەشوهەوا هەر سارد دەبێت”.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزی