په‌رله‌مانی عێراق له كۆبوه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا به ئاماده‌بونی 176 په‌رله‌مانتار ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی 2025ی عێراق، بەپێی یاساکە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە.
ئاوێنە: د. بڕیار ڕه‌شید، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق به خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌نگدرا لەسەر هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی 2025ی عێراق، كه بەپێی یاساکە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی یاساكه نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نه‌وت 16 دۆلار دیاریکراوە بۆ ماوەی 60 رۆژ ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، لایه‌نی ڕاوێژکاری تایبەتمەندی نێودەوڵەتی لە ماوەی 60 رۆژدا نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت لە هەر کێگەیەک بە جیا دیاریدەکات.