وەزارەتی کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە سنوری هەولێر داوای گواستنەوەی 109 فەرمانبەر دەکات و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆش رەزامەندن، هەر فەرمانبەرێک 100 هەزار بۆ 200 هەزار دینار بۆ موچه‌کەی زیاد دەبێت.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه وژاۆی ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی گشت وه‌زاره‌ته‌كان كراوه و تیایدا هاتوه، "وێنه‌یه‌كی نوسراوی وه‌زاره‌تی كاره‌باتان بۆ ده‌نێرین سه‌باره‌ت به داواكاری وه‌زاره‌ته‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی 109 فه‌رمانبه‌ران بۆ وه‌زاره‌تی ناوبراو، جگه له فه‌رمانبه‌رانی ڕاژه‌ی سه‌ربازی".
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێم خاوه‌نی 658 هەزار و 189 فەرمانبەره، به‌ڵام كۆی ژماره‌ی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێکە، کە موچەی فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی حکومەت، چاودێری کۆمەڵایەتی، خانەنشین، شەهیدان و ئەنفالکراوان لەخۆدەگرێت.