بارودۆخی تەندرووستی دوو مامۆستای مانگرتوو تێکچوو
  2025-02-02       171       

لە شەشەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیان، بارودۆخی تەندرووستی دوو مامۆستای مانگرتوو تێكچوو و تا ئێستاش حکومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بەدەم داواکارییەکەیانەوە نەهاتووە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەش ڕۆژە، دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، بە هۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان، تەوتین نەکردنی مووچەکانیان و گەڕانەوەی پلە بەرزکردنەوە لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان دەستیان بە مانگرتن کردووە.

بەهۆی ئەوەی ماوەی شەش ڕۆژە لە مانگرتندان، ئەمڕۆ بارودۆخی هەریەک لە مانگرتووان (دڵشاد بابانی، زانا محەمەد) تێکچووە.

وێرای ئەو چالاکییە و بەرفراوانبوونی مانگرتنەکەیان، تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ یەک لە داواکارییەکانیانی جێبەجێ نەکردووە

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×