نرخی نەوت بۆ سەرو 72 دۆلار بەرزبوەوە
  2024-09-13     

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوەو نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەرو 72 دۆلار.

ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەك كە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە ئێستادا بە 72 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

هاوكات یەك بەرمیل نەوتی تەكساس لە ئێستادا بە 69 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەردەوامی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە دو رۆژی رابردودا لە سایەی ئەو زریانەوە دێت كە لە كەنداوی مەكسیك لە ئەمریكا بەرهەمهێنەرانی نەوتی ناچار كرد ناوچەكانی بەرهەمهێنان و پاڵاوتنی نەوت لە كەناراوەكانی لویزیانا چۆڵ بكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لەماوەی چەند هەفتەی رابردودا نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی بەشێوەیەك كە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە خوار 70 دۆلار كە ئەوەش كەمترین نرخی نەوتی برێنت لە كۆتاییەكانی ساڵی 2021ەوە.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×