بەهاى دۆلار و زێڕ بەرزبوونەوە و نرخى نەوت دابەزى
  2024-09-11       244       

نرخى گرامێک زێر بە ٨١ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕى چوار هەزار دینار بەرزبوەوە، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە دوێنێ بە بڕى ١٠٠ دینار بەرزبوەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت دابەزى.

ئاوێنە: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ١٩ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٦ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى یەک دۆلار دابەزى.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٨١ هەزار و ٢٣٤ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٥٢٦ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٨١ دۆلار و ٢٣ سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى چوار هەزار دینار بەرزبوەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٥٦ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥١٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٥٦ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٩ هەزار و ٩٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ١٠٠ دینار بەرزبوەوە بەو پێەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا و و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٠ هەزار و ٧٥٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨٩ هەزار دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ٩٦٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٤٢٠ لیرەى تورکى.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×