ئاگادار بن ئەم خواردنە مەترسیدارە
  2024-09-08       297       

ئا: ئاوێنە


زۆرجار ئەو خواردنانەی تامیان خۆشە لەروی تەندروستیەوە باش نین، ھەرچەندە وازھێنان لەو خواردنە خۆشانە قورسە، بەڵام دەکرێت بەشێوەیەکی باش کەم بکرێتەوە.
ئەمانە بەشێک لەو خواردنانەن کە مەترسیدارن:


١.    شیرینیە دروست کراوەکان
ھەندێ کەس بۆئەوەی شەکر نەخۆن چەند خۆراکێکی تر بەکارئەھێنن لەبری ئەوشەکرە، ئەمەش باش نیەو کاریگەری لەسەر کرداری ھەرس درەست دەکات، یاخود ھەندێ کەس خواردنەوە کەمشەکرەکان ئەخۆن بەبیانوی ئەوەی ئەمانە کەمشەکرنء مەترسیان نیە کە لەراستیدا ھەمویان زیانیان ھەیە.


٢.    ماسی لەئاوی پیسدا
کاتێک ئاوێک پیس ئەبێت ئەوە کانزایی جیوە لەماسیەکەدا کۆئەبێتەوە کاردەکاتە سەرمێشک ھەربۆیە لەوکاتەدا مەترسیدار دەبێت بەتایبەتی لەژنانی دوگیانء منداڵی ساوا.


٣.    گۆشتی لەقوتونراو
گۆشتی ئامادەکراو بەگشتی ماددەی سۆدیۆمی تێدایە کە مەترسیدارە بۆتەندروستی ، بەپێی راپۆرتی زانکۆی ھارفارد ئەوکەسان رۆژانە بە بەردەوام ٥٠ گرام لەم گۆشتە دەخۆن لە٤٢% ئەگەری توشبونیان بەنەخۆشی دڵ زیاترە لەخەڵکی ئاسایی.


٤.    ساسی تەماتە
ھەرچەندە تەماتە لەخۆراکە بەسودەکانە، بەڵام ساسەکەی زیانبەخشە چونکە بڕێکی زۆر سۆدیۆمء شەکری تێدایە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×