بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-09-05       311       


بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٦ ملیۆن و ١٧٠ هەزار  ٨٧٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٢ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٣ ملیۆن ٢٧٠ هەزار و ٨٧٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئاوێنه‌: بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٦ ملیۆن و ١٧٠ هەزار و ٨٧٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٢ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٣ ملیۆن و ٢٧٠ هەزار و ٨٧٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٣٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×