عێراق؛ سوپڕایزەکانی "دزی سەدە" دەسەڵاتی دادوەری دەهەژێنن
  2024-09-05       526       

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق سوپرایزێکی لەو دۆسیەیەدا ئاشكراكرد کە لە ناوخۆدا بە "دزینی سەدە" ناسراوە و ڕایگەیاند، تۆمەتباری سەرەکی "ماشێنی گواستنەوەی پارە دزراوەكان بوە" هاوکات فەرمانی دەستگیرکردنی ئاشکرا دەکات کە لە دژی دەرچوە.

دادوەر حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر داوایه‌كی لە هەمو لایەنه‌کان کرد و لافاوێکی زانیاری سەبارەت بە دزی و لێکۆڵینەوەکانی بڵاوکردەوە و  وتی، "تۆمەتباری دزینی پارەی باج، نور زوهێر، 114 ئامڕازی دارایی ساختە کردوە و دەبێت بە 114 سزا سزا بدرێت".

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئاشکرای دەکات کە "دادوەر زیا جەعفەر (کە چەند مانگێکە دادگایی زوهێر دەکات) فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركردوم، لەكاتێكدا دۆسییەكانی دزییەكە لای ئەو ونبوە، كەمتەرخەمی لە دۆسیەی نور زوهێر، پرسێكە لەنێوان من و دادوەر زیا جەعفەردایەو داوا لە پەرلەمان دەكەم هەردوكمان بانگهێشتی دانیشتنێكی ئاشكرا بكات".

ئه‌وه‌شی وت، "من پێم باشە دادوه‌ر زیا بە شەرەفەوە بنێردرێتە زیندان، زیندانیكردن بە باشتر دەزانم لەوەی چاوپۆشی لە تۆمەتباران بكەم"، هاوكات بەدەنگی بەرز هاواری كرد دەستەی دەستپاكی لاوازو بێ توانایە.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق وتیشی، "دادوەر و وەزیرەکان پارچە زەوییەکیان بەڕوبه‌ری 600 مەتر چوارگۆشە لە حکومەتی پێشو وەرگرتوە بۆ گەرەنتی دڵسۆزی، هەموشیان قبوڵمان کرد".

دادوەر درێژەی بە لێدوانە جۆراوجۆرەکانیدا سەبارەت بەو دۆسیەیە و وتی، "کەسێکی ڕق لێبو بەدبەخت ڤیدیۆیەکی لە مۆبایلی دادوەرێک دزیوە و ویستویەتی ڕەشبگیرم بکات"، ئاماژەی بە دزەپێکردنی دەنگی کرد کە دەگەڕێتەوە بۆ هانون، لەکاتێکدا باسی لە دەستبەسەرداگرتنی پارچە زەوی دادوەرەکانی كردوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×