تا كۆتایی ئەمساڵ عێراق ڕێژەی وەبەرهێنانی غاز بۆ ٪٧٠ بەرز دەكاتەوە
  2024-09-05     


یاریدەدەری وەزیری نەوتی عێراق بۆ كاروباری غاز ڕایگەیاند، تا كۆتایی ئەمساڵ ڕێژەی وەبەرهێنانی غاز بۆ ٪٧٠ بەرزدەبێتەوە، دەشڵێت، وەزارەتەكەمان كۆمەڵێك پڕۆژەی ستراتیژی جێبەجێ دەكات، بۆ وەبەرهێنانی غاز لە ژمارەیەك كێڵگەی نەوتدا.

 عیزەت سابر ئیسماعیل، یاریدەدەری وەزیری نەوتی عێراق بۆ كاروباری غاز سەبارەت بە زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی شل بۆ میدیا عێراقییەكان دەدوێت.

عیزەت سابر ڕایگەیاند، كردنەوەی ڕێڕەوى نوێ بۆ هەناردەكردنی غاز گرنگە، دەبێتە هۆی زیاد بوونی بەرهەمهێنانی غاز، لە ئێستادا بڕی ٥٠ تۆن لە مانگێكدا بەرهەم دەهێنین و تا سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ دەگاتە ٨٠ تۆن لە مانگێكدا، هەروەها لە ئایندەدا بەرهەمهێنان دەگاتە ١٢٥ تۆن لە مانگێكدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتەكەمان كۆمەڵێك پڕۆژەی ستراتیژی جێبەجێ دەكات بۆ وەبەرهێنانی غازی شل لە ژمارەیەك كێڵگەی نەوتدا، ڕێژەی وەبەرهێنانی غاز تا كۆتایی ئەمساڵ بۆ %٧٠بەرز دەبێتەوە.

جێگای ئاماژەیە، حكومەتی عێراق گرێبەستی لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی بیانی كردووە، بۆ ئەوەی ڕێگرى لە بەفیڕۆچوونی ئەو غازە بگرن، كە لە كێڵگە نەوتییەكانەوە بەفیڕۆ دەچێت، ئێستا چەند كۆمپانیایەك سەرقاڵى  ئەو كارەن.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×