بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٥ ملیۆن و ٢٣٣ هەزار ١٨٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە حەوت ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٨ ملیۆن ١٣٣ هەزار و ١٨٨ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئاوێنه: بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٥ ملیۆن و ٢٣٣ هەزار و ١٨٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە حەوت ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٨ ملیۆن و ١٣٣ هەزار و ١٨٨ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٢٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .