بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٧ ملیۆن و ٥٣٣ هەزار ٦٥٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٣٤ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٢٢ ملیۆن ٦٣٣ هەزار و ٦٥٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٧ ملیۆن و ٥٣٣ هەزار و ٦٥٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٣٤ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٢٢ ملیۆن و ٦٣٣ هەزار و ٦٥٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٢٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .