عێراق ئامادەیە نەوت بە 70 دۆلار لەهەرێمى کوردستان بکڕێتەوە
  2024-09-01     

وەزارەتى نەوتى عێراق، لەرێگەى نوسراوێکەوە هۆشداریی دەداتە وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێمى کوردستان، لەبارەى بەرهەمهێنانى نەوتەوە و داوایکردووە، رۆژانە 150 هەزار و 740 بەرمیلیان، بە نرخى 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک رادەست بکرێت.

ئاوێنه‌: بەگوێرەى نووسراوێکى فەرمى وەزارەتى نەوتى عێراق، لە 21ـی تەمموزى ئەمساڵ بە ژمارە 36 هەزار و 548 بە واژۆى حەییان عەبدولغەنى، داوا لە وەزارەتى سامانەسروشتییەکان کراوە بەرهەمهێنانى نەوت کەمبکەنەوە.

وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، نووسراوى ئاراستەى وەزارەتى نەوتى عێراق کردووە، رۆژانە 286 هەزار و 900 بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن و 200 هەزار بەرمیل بۆ شایستەى دارایى کۆمپانیاکانى نەوت دەڕوات، کە تێچووى دەرهێنانى ئەو 200 هەزار بەرمیلە 70 ملیۆن دۆلارە، هەروەها 46 هەزار بەرمیل دەدرێت بە پاڵاوگەکانى ناوخۆ و ئەوەى دیکەى کە 40 هەزار بەرمیلە، بە 20 دۆلار دەفرۆشرێت.

لەبەرامبەردا، وەزارەتى نەوتى عێراق داواى لە وەزارەتى سامانە سروشتییەکان کردووە، رۆژانە 150 هەزار و 740 بەرمیل نەوتیان رادەستبکرێت و بۆ هەر بەرمیلێک 70 دۆلار دەدەنە هەرێمى کوردستان، لەچوارچێوەى یاساى بودجەى عێراق.

بەگوێرەى نووسراوى فەرمى وەزارەتى سامانەسروشتییەکان، 40 هەزار بەرمیل نەوت ئەگەر بە 20 دۆلار بفرۆشرێت، رۆژانە 800 هەزار دۆلار دەکات، بەڵام ئەگەر ئەو بڕەى وەزارەتى نەوتى عێراق داوایکردووە، کە 150 هەزار و 740 بەرمیلە، بە 70 دۆلار بدرێت بە عێراق، ئەوا رۆژانە حکومەتى هەرێم، 10 ملیۆن و 551 هەزار و 800 دۆلارى دەستدەکەوێت، کە زیاتر لە 10 بەرامبەرى داهاتى ئەو نەوتەیە ئێستا لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە دەفرۆشرێت.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×