بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٢ ملیۆن و ٧٩٠ هەزار ١٥١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە شەش ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٧٦ ملیۆن ١٩٠ هەزار و ١٥١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٢ ملیۆن و ٧٩٠ هەزار و ١٥١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە شەش ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٧٦ ملیۆن و ١٩٠ هەزار و ١٥١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ١٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .