داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 12 ملیار دینارە
  2024-08-23       127       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 17ی 8 تا 23ی 8ی 2024، زیاتر لە 12 ملیار دینارە كە 82%ی نەختینەیە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 17ی 8 تا 23ی 8ی 2024، زیاتر لە 12 ملیارو 403 ملیۆن و 913 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 10 ملیارو 190 ملیۆن و 240 هەزار دیناری واتە 82%ی نەختینەیەو هەروەها 2 ملیارو 213 ملیۆن و 666 هەزار دیناری واتە 18%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە نزیكەی سفرە.


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×