جومانە غەلای: بەڕەسمی هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری نەكراوە
  2024-08-22       286       

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا بەرەسمی هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنی بانگەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری نەكراوە.

ئاوێنە: سەبارەت بەو دەنگۆیەی كە گوایە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ڕۆژی 16ی ئەیلولی وەك وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاریكردوە، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان. ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە میدیای رەسمی یەكێتی راگەیاند، تائێستا لەلایەن ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنەوە هیچ وادەیەك بەڕەسمی بۆ دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری نەكراوە.

وتەبێژی كۆمسیۆن وتیشی، ڕەنگە ئەم دەنگۆیەی دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردن لە 16ی ئەیلولدا، پەیوەندی بە خشتەی پرۆسەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە هەبێت، بەڵام گەر تەنانەت پەیوەندی بەو خشتەیەشەوە هەبێت، ئەوا دەبێت بەشێوەیەكی ڕەسمی لەلایەن ئەنجومەنی كۆمیسیارانەوە ڕابگەیەندرێت و لایەنەكان پابەندبن بە كاتی دەستپێكی بانگەشە و كۆتایی بانگەشە.

بەڵام خالید عەباس، بەرپرسی نوسینگەی دهۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ڕایگەیاند، بەپێی خشتەی پرۆسەكانی هەڵبژاردن بێت، بانگەشە لە 16ی ئەیلولەوە دەست پێدەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا ناوی كاندیدەكان بۆ دڵنیابون لە شایستەییان بۆ دەستەی دەستپاكی و وەزارەتی ناوخۆی هەرێم نێردراوە، گەر پێش 16ی ئەیلول دەستەكە ناوی كاندیدەكانی یەكلاكردەوە، ئەوا ڕەنگە لە پێش ئەو وادەیەش بانگەشە دەست پێبكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×