بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-08-21       465       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٣ ملیۆن و ٦١٦ هەزار  ٤١٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٥ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٨ ملیۆن ٦٦ هەزار و ٤١٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٣ ملیۆن و ٦١٦ هەزار و ٤١٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٥ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٨ ملیۆن و ٦٦ هەزار و ٤١٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٥٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×