بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-08-20       411       


بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٨ ملیۆن و ٣٠٤ هەزار  ٢٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە سێ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٤ ملیۆن ٩٥٤ هەزار و ٢٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٨ ملیۆن و ٣٠٤ هەزار و ٢٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە سێ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٤ ملیۆن و ٩٥٤ هەزار و ٢٥ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ١٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×