بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە
  2024-08-15       576       

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٧٦ ملیۆن و ٢٨٨ هەزار  ٧٩١ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١١ ملیۆن و ٧٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە.

بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٧٦ ملیۆن و ٢٨٨ هەزار و ٧٩١ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١١ ملیۆن و ٧٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٦٤ ملیۆن و ٤٩٨ هەزار و ٧٩١ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی نزیكەی ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٧٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت .

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×