بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-08-14       516       


بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٠ ملیۆن و ٣٠٣ هەزار  ٤٥٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە شەش ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٧٤ ملیۆن ٢٠٣ هەزار و ٤٥٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٠ ملیۆن و ٣٠٣ هەزار و ٤٥٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە شەش ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٧٤ ملیۆن و ٢٠٣ هەزار و ٤٥٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٩٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×