بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-08-13       525       


بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٧ ملیۆن و ٢٧٤ هەزار  ٧٦٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٠ ملیۆن و ٦١٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٧٦ ملیۆن ٣٧٤ هەزار و ٦٧٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٧ ملیۆن و ٢٧٤ هەزار و ٧٦٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٠ ملیۆن و ٦١٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٧٦ ملیۆن و ٣٧٤ هەزار و ٦٧٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٩٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×