“هۆكاری سیاسی و ئابووری ڕێگرە لە بەكارهێنانی دراوی بیانی لە عێراق “
  2024-08-09     

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هۆكاری سیاسی و ئابووری هەیە، کە ڕێگری لە كردنەوەی ڕێگەیەك بۆ بەكارهێنانی دراوی بیانی جگە لە دۆلار لە عێراق دەكات.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ڕێگرییەكانی بەكارهێنانی دراوی بیانی لە عێراق بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەدوێت.

جەمال كۆچەر ڕایگەیاند، نەبوونی ڕێگەیەك لە عێراق بۆ دراوی بیانی، جگە لە دۆلار، بە هۆكاری سیاسی و ئابووری ناوخۆیی و دەرەكییە.

دەشڵێت، كردنەوەی ڕێگەیەك بۆ دراوە بیانییەكان لە ڕێگەی بوونی گەشتیاری و بوونی وەبەرهێنانی جۆراوجۆری بیانی و پیشەسازی بیانی لە ناوخۆی عێراقدا بەدەست دێت.

باسی لەوەشكرد، تا ئێستا ژینگەی ئەمنی و سیاسی لەبار نییە بۆ دابینكردنی كەشێكی لەو شێوەیە، لەبەر ئەم هۆكارە هیچ پەنجەرەیەك بۆ دراوی بیانی نییە، هەربۆیە بابەتەكە تەنیا لە مامەڵەكردن بە دۆلاردا سنووردارە.

جێگای سەرنجە، لە ٤ی تەمموزی ٢٠٢٤،  بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا، دەست بە فرۆشتنی دۆلار بكات بە گەشتیاران، بە تایبەتی لە ڕێگەی كۆمپانیا و بانكەكانەوە لە فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكان.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×