بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٩ ملیۆن و ٧٣٠ هەزار ٥٠٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٥ ملیۆن ٣٨٠ هەزار و ٥٠٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئاوێنه: بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٩ ملیۆن و ٧٣٠ هەزار و ٥٠٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٥ ملیۆن و ٣٨٠ هەزار و ٥٠٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ١٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.