بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٤ ملیۆن و ٤٨٩ هەزار ١٨٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٧٠ ملیۆن ٤٣٩ هەزار و ١٨٧ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٤ ملیۆن و ٤٨٩ هەزار و ١٨٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٧٠ ملیۆن و ٤٣٩ هەزار و ١٨٧ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٧٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .