بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٥ ملیۆن و ٧٧٣ هەزار ٤٤٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە سێ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٢ ملیۆن ٢٢٣ هەزار و ٤٤٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٥ ملیۆن و ٧٧٣ هەزار و ٤٤٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە سێ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٢ ملیۆن و ٢٢٣ هەزار و ٤٤٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٨ هەزار و ٩٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .