بانکى ناوەندى عێراق بڕى خستنەڕووى دۆلارى بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە
  2024-07-29       623       


بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٦٣ ملیۆن و ١٢٨ هەزار  ٤٧٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٢ ملیۆن دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٥١ ملیۆن ١٢٨ هەزار و ٤٧٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئاوێنه‌: بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٦٣ ملیۆن و ١٢٨ هەزار و ٤٧٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٢ ملیۆن دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٥١ ملیۆن و ١٢٨ هەزار و ٤٧٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٢٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×