بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٤ ملیۆن و ٨٦٨ هەزار ٢٨٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە حەوت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٧ ملیۆن ٣٦٨ هەزار و ٢٨٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئاوێنه: بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٤ ملیۆن و ٨٦٨ هەزار و ٢٨٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە حەوت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٧ ملیۆن و ٣٦٨ هەزار و ٢٦٨ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٦٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .