توێژەرێكی ئابووری زانیاری نوێی سەبارەت بە سیاسەتی نوێی بانکی فیدراڵی ئەمریکا بەرامبەر عێراق ئاشکرا ده‌كات
  2024-07-26     


زیاد هاشمی توێژەری ئابووری زانیاری نوێی سەبارەت بە سیاسەتی نوێی بانکی فیدراڵی ئەمریکا بەرامبەر عێراق ئاشکرا کرد و پێشبینی دەکات نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبێتەوە، ئەمەش فشارێکی زۆر لەسەر سیستەمی بانکی عێراق دروست دەکات.

 هاشمی بە سومەریە نیوزی ڕاگەیاندووە، “هەندێک زانیاری لە ناو  بانکی ناوەندی عێراقەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە بانکی فیدراڵی ئەمریکا ستراتیژییەکی تازە لە ستراتیژییەکانی پێشووی بەرامبەر بە ئابووری عێراق گرتۆتەبەر”.

 ئاماژەی بەوەشکرد ئەم ستراتیژە  توندتردەبێت و پشت بە سێ لایەن دەبەستێت:

 یەکەم: درێژەدان بە سزادانی بانکەکانی پێشوو، و هەڵنەگرتنی سزاکانی سەریان، واتە تا کاتێکی نادیار ڕێگری لەو بانکانە دەکرێت لە بازرگانیکردن بە دۆلار.

   دووەم: داخستنی ئەو بانکانەی کە بەردەوامن لە پێشێلکردنی مەرج و پێوەرەکان کە پەیوەندییان بە سپیکردنەوەی پارە و قاچاخچێتی دۆلارەوە هەیە.

 سێیەم: ڕێگریکردن لە دەستوەردانی حکومەتی عێراق لە مەلەفی دۆلار.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×