بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-07-24       549       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٤ ملیۆن و ٦٣٧ هەزار  ٩١٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە حەوت ملیۆن و ٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٧ ملیۆن ٥٨٧ هەزار و ٩١٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٤ ملیۆن و ٦٣٧ هەزار و ٩١٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە حەوت ملیۆن و ٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٧ ملیۆن و ٥٨٧ هەزار و ٩١٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×