بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌یان كۆمپانیای ئه‌هلی ده‌ستنیشان كرد بۆ فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران، هاوكات هاوڵاتیان داوا ده‌كه‌ن له سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق په‌نجه‌ره بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه بكرێته‌وه.
بانكی ناوه‌ندی عێراق زیاتر له 100 كۆمپانیای تایبه‌تی به پۆلی A و B ده‌ستنیشانكردوه بۆ فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران به‌نرخی فه‌رمی، له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی ڕافیده‌ین و ڕه‌شید و دامه‌زراوه داراییه‌كانی دیكه.
پێشتر ژماره‌یه‌ك له گه‌شتیاران داوای پێویستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی دۆلاریان به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنی كردبو له‌لایه‌ن هه‌ردو بانكی رافده‌ین و ره‌شیده‌وه دانرابو، به‌جۆرێك هاوشێوه‌ی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕ ڕاسته‌وخۆ دۆلار بدرێته گه‌شتیاران له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.
پێشتریش، نوێنه‌ری كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی عێراق، هه‌نگاوێكی له سێ رێگه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك له داواكارییه‌كانی سه‌باره‌ت به فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران ڕاگه‌یاند و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مجۆره‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت به‌های 100 دۆلار ده‌گاته 160 هه‌زار دینار.
زیا تائی نوێنه‌ری كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی عێراق رایگه‌یاند، "بانكی ناوه‌ندی میكانیزمێكی نوێی په‌سه‌ندكرد كه زیانی به كۆمپانیاكانی ئاڵ‌وگۆڕكردن به گشتی گه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ته‌نها چوار كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی هه‌ڵبژارد بۆ كاركردن له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق به ئامانجی فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران".