لە شەش مانگدا لە عێراق زیاتر لە ١٠٠ بیرى نەوت هەڵكەندراوە
  2024-07-21     

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی كردەوە، كۆمپانیای هەڵکەندنى بیری نەوت لە عێراق، لە ماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا ١٠٥ بیری نەوتی هەڵكەندووە، دەشڵین، لە هەوڵداین بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكان بە مەبەستى هەڵكەندنی دەیان بیری نوێى دیکە.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بارەی هەڵكەندنی ژمارەی ئەو بیرە نەوتانەى لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە عێراق هەڵكەندراوە، بۆ میدیا عێراقییەكان دەدوێت.

عاسم جیهاد ڕایگەیاند، كۆمپانیای هەڵكەندنی نەوت لە عێراق، لە ماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا ١٠٥ بیری نەوتی لە كێڵگە نەوتییە جیاوازەكانی وڵاتەکەمان هەڵكەندووە.

ئەوەشی خستەڕوو، كۆمپانیای هەڵكەندنی بیری نەوت پابەندە بە جێبەجێكردنی پرۆژەكان بە پێی ئەو خشتانەی بۆی دیاری كراوە، ئەمەش پاڵپشتیكردنی ئابووریی نیشتمانی بەرزتر دەكاتەوە.

وتیشى، كۆمپانیاكە بەردەوامە لە بەرزكردنەوەی توانا تەكنیكی و مرۆییەكان بۆ ئەوەی بتوانێت پڕۆژەكان بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیا نیشتمانی و نێودەوڵەتییەكان جێبەجێی بكات.

لە کۆتایدا ئاماژەى بەوەکرد، لە هەوڵداین بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكان بە مەبەستى هەڵكەندنی دەیان بیری نوێى دیکە.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×