بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٤ ملیۆن و ٩٨٣ هەزار ٩٠٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە شەش ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٨ ملیۆن ١٨٣ هەزار و ٩٠٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٤ ملیۆن و ٩٨٣ هەزار و ٩٠٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە شەش ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٨ ملیۆن و ١٨٣ هەزار و ٩٠٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٢٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.