بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-07-18       647       


بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٦ ملیۆن و ٦٦٩ هەزار  ٥٢٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٠ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٦ ملیۆن ٣١٩ هەزار و ٥٢٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٦ ملیۆن و ٦٦٩ هەزار و ٥٢٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٠ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٦ ملیۆن و ٣١٩ هەزار و ٥٢٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٢٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×