گەشتیارانى هەرێمى کوردستان لە کڕینى دۆلار بە نرخى فەرمى بێبەشکراون
  2024-07-14     

بانکى ناوەندیی عێراق، نووسراوى بۆ فڕۆکەخانەکانى هەولێر و سلێمانى نەناردووە بۆ فرۆشتنى دۆلار بە گەشتیاران بە نرخى فەرمى کە 132 هەزار دینارە بۆ هەر سەد دۆلارێک.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایگه‌یاند هیچ نووسراوێکى فەرمى بانکى ناوەندى عێراقمان پێنەگەیشتووە بۆ فرۆشتنى دۆلار بە گەشتیاران".

هاوکات، دانا محەمەد، بەڕێوەبەرى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی سلێمانى رایگەیاند "هیچ نووسراوێکى فەرمى لەلایەن بانکى ناوەندییەوە نەنێردراوە بۆ ئەوەى دۆلار بە نرخى فەرمى بدرێتە گەشتیاران".

ئەوەشی خستەڕوو کە ساڵى رابردوو بانکى ناوەندیى عێراق تەنیا بۆ ماوەى دوو هەفتە لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانی دۆلارى بە نرخى فەرمى دەدا بە گەشتیاران، دواتر ئەوەش راگیرا.

  

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×