ئەمڕۆ مووچەى مانگى حوزەیرانى ١٧ شوێن دابەش دەکرێت
  2024-07-11     

ڕۆژى ٩ـی ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان خشتەى مووچەى مانگى٦ـی ئەمساڵى بڵاو کردەوە و بەپێى خشتەکە ئەمڕۆ مووچەى ١٧ شوێن دابەش دەکرێت.

ڕۆژى ٩ـی ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان خشتەى مووچەى مانگى ٦ـی ئەمساڵى بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایی حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ مووچەى وەزارەتەکانى داد، ئەوقاف و کاروبارى ئاینى، پەروەردە، کاروبارى شەهیدان، بازرگانى، سامانە سروشتیەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ، شارەوانى، پلاندانان، ڕۆشنبیرى، خوێندنى باڵا، ئاوەدانکردنەوە دابەش دەکرێت.

دەشڵێن، هەر ئەمڕۆ مووچەى ئەنجومەنى دادوەرى، کۆمیسۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان، سەرۆکایەتیەکانى هەرێم، حکومەت دابەش دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە خشتەى موچەى مانگى حوزەیراندا ئاماژە بە وادەى دابەشکردنى موچەى هەریەکە لە وەزارەتەکانى کارەبا و پێشمەرگە نەکراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ دابەشکردنى مووچەى ئەو دوو وەزارەتە دیارى نەکراوە.

جێگەى ئاماژەیە، پێشتر بەرپرسانى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان باسیان لەوەدەکرد، هەموو ٢٥ـی مانگێگ دەست بە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران دەکەین، بەڵام لە ئێستادا لە نزیکى ناوەڕاستى مانگى تەموزداین کەچى موچەى مانگى ئایارى بەشێک لە مووچەخۆران دابەش نەکراوە.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×