بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-07-10       644       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٣ ملیۆن و ٦٩١ هەزار  ٦٦٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٥ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٧ ملیۆن ٧٠١ هەزار و ٦٦٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٣ ملیۆن و ٦٩١ هەزار و ٦٦٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٥ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٧ ملیۆن و ٧٠١ هەزار و ٦٦٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×