هۆكاری نەناردنی موچەی وەزارەتی كارەبا ئاشكراكرا
  2024-07-09       419       

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هۆكاری نەناردنی موچەی وەزارەتی كارەبای هەرێم لەلایەن بەغداوە، پۆلیسی كارەبان، كە لەسەر وەزارەتی ناوخۆن و ناویشیان لەسەر وەزارەتی كارەبا هەیە.

ئاوێنە: سۆران عومەر، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، دو هەزارو 460 ناو لەلیستی وەزارەتی کارەبا زیادەن، لەنێوان دائیرەی موازەنەو دائیرەی محاسەبە! بۆ موچە دەکاتە 2 ملیارو 866 ملیۆن دینار زیادەی جیاوازی موچە.

ئەوەشی خستۆتەڕو"هۆکارەکەشی پۆلیسی کارەبان کە لەسەر وەزارەتی ناوخۆن و ناویشیان لەسەر وەزارەتی کارەبا هەیە!"

بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە "لە مانگی 10ی ساڵی 2023ەوە داواکراوە ئەم کێشە چارەسەر بکرێت!"

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی شەشی بڵاوكردەوە كە وەزارەتی كارەباو سەرۆكایەتی پەرلەمانی تێدا نەبو. وەزارەتی دارایی وتی، تەمویلی ئەو دو شوێنە لەبەغداوە نەهاتوەو "لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی دروست بوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×