بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-07-09       631       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٨ ملیۆن و ٥٧٦ هەزار  ١٦٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٩ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٣٨ ملیۆن ٦٠٦ هەزار و ١٦٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٨ ملیۆن و ٥٧٦ هەزار و ١٦٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٩ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٣٨ ملیۆن و ٦٠٦ هەزار و ١٦٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٤٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×