به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانه‌وێڵه له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، عێراق باشترین وه‌رزی به‌بازاڕكردنی گه‌نم له ساڵی 2024 له مێژوی خۆیدا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و ملیۆنێك و 500 هه‌زار ته‌ن زیاد ببێت و ده‌توانرێت بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه هه‌نارده بكرێت.
حه‌یده‌ر كه‌رعاوی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانه‌وێڵه ڕایگه‌یاند، "سه‌باره‌ت به وه‌رزی به‌بازاڕكردنی گه‌نم بۆ ساڵی 2024، له مێژوی عێراقدا وه‌رزێكی بێ وێنه‌یه، به‌و پێیه‌ی بڕی وه‌رگیراو له كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانه‌وێڵه تا 5ی (ته‌مموز/7)ی 2024 گه‌یشتوه‌ته زیاتر له پێنج ملیۆن و 945 هه‌زار ته‌ن، پێدانی پسوڵه‌ش به جوتیاران له پارێزگاكان هێشتا به‌رده‌وامه به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا".
وتیشی، "له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتودا وه‌رگرتنی گه‌نم له جوتیارانی پارێزگاكانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا به‌رده‌وام ده‌بێت، له پارێزگاكانی هه‌رێمیش بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 20 ڕۆژی دیكه به‌رده‌وام ده‌بن له وه‌رگرتن".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئه‌م هه‌وڵه گه‌وره‌یه به‌هۆی پشتگیری حكومه‌ت و به‌دواداچونی كه‌سی له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و ڕێنمایی ناردنی بڕه پاره‌ی دارایی ڕۆژ به ڕۆژ بۆ جوتیارانه‌وه دێت، هیچ كێشه‌یه‌كی به‌رچاویش له وه‌رزی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی ساڵی 2024دا نییه.
حه‌یده‌ر كه‌رعاوی ده‌شڵێت، "به‌پێی چاوه‌ڕوانییه‌كان، ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ی كه له وه‌رزی بازاڕكردنی گه‌نمدا بۆ ساڵی 2024 وه‌رده‌گیرێت ده‌گاته نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن و 400 هه‌زار ته‌ن، ئه‌م بڕه‌ش پێویستی عێراق بۆ نزیكه‌ی ساڵێك دابین ده‌كات، ئه‌گه‌ری هه‌یه زیاتر له ملیۆنێك و 500 هه‌زار ته‌ن زیاد ببێت و ده‌توانرێت بۆ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی جیهانیش هه‌نارده بكرێت، ئه‌م بابه‌ته‌ش دوای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت".