بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٥ ملیۆن و ٦٦٥ هەزار ٩١٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٧ ملیۆن و ٩١٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٧ ملیۆن ٧٥٥ هەزار و ٩١٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٥ ملیۆن و ٦٦٥ هەزار و ٩١٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٧ ملیۆن و ٩١٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٧ ملیۆن و ٧٥٥ هەزار و ٩١٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٣٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .