بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-07-04       236       

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٠ ملیۆن و ٨٧٢ هەزار  ٨٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٥ ملیۆن و ٧٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٥ ملیۆن ٩٢ هەزار و ٨٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨٠ ملیۆن و ٨٧٢ هەزار و ٨٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٥ ملیۆن و ٧٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٥ ملیۆن و ٩٢ هەزار و ٨٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×