بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەتەوە
  2024-07-04     

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک نرخی 100 دۆلار نزیکبووەتەوە لە 150 هەزار دینار، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دەڵێت “هیچ هۆکارێک نییە بۆ بەرزبوونەوەی ئەو نرخە زۆرەی دۆلار”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی تەمموز، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار و 750 دینار، ئێوارەی دوێنێش لە کاتی داخستنی بازاردا نرخی هەر 100 دۆلارێک بە 149 هەزار و 200 دینار بوو، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاتر لە سێ هەزار دینار زیادیکردووە.

لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە، گۆران جەبار، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی  راگەیاند، هیچ هۆکارێکی سیاسی و دۆخی عێراق نییە کە پەیوەندیی بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە هەبێت، تەنها خواستی هاووڵاتییان زیادیکردووە، دەڵێت “پێش جەژن کاڵایەکی زۆر بە دینار هێنراوەتە بازاڕ کە خواستی دۆلاری بەرزکردووەتەوە، لە هەمان کاتدا چەند کۆمپانیایەکی بازرگانی لە لیستی پێدانی دۆلار دورخراونەتەوە، ئەم خواستەش گەڕاوەتەوە ناو بازاڕ و نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزیوە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، دەنگۆی وەستانی حەواڵەی چین دورە لە راستییەوە چونکە عێراق بەکاربەرێکی سەرەکی کاڵای چینییە و ساڵانە بە بەهای نزیکەی 30 ملیار دۆلار عێراق کاڵا لە چینەوە هاوردە دەکات.

گۆران جەبار، وتیشی “لە کۆتایی ساڵی 2023دا بەهای دۆلار ناجێگیر بوو بەڵام بانکی مەرکەزی توانی نرخەکەی لە بازاڕدا جێگیر بکات، دۆلار لە 2023 تا نزیکەی 180 هەزار دینار رۆشت، بەڵام ئەوە کاتی بوو کە لە سیستمی نەختینەی عێراق کرابوو ئاسایی بووەوە، ئەمەی لە ئێستاشدا روودەدات کاتییە و ئاسایی دەبێتەوە.”

روونیکردووەتەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا خستنە رووی دۆلار بە نەقدی بۆ بازاڕەکان کەمبوو، بەمەش خواستی بازاڕی پڕنەکردەوە، بۆ دۆخی ئێستا رۆژانە زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلاری پێویستە تاکو خواستی بازاڕ بۆ دۆلار دابەزێت، دەڵێت “لە ئێستادا قورسە دۆلار بگاتە 140 هەزار دینار”.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×