بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە
  2024-07-03       691       


بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٤ ملیۆن و ٩١١ هەزار  ٩٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٧٧٥ هەزار و ٣٠٠ دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٠ ملیۆن ١٣٥ هەزار و ٧٩٧ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٧٤ ملیۆن و ٩١١ هەزار و ٩٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٧٧٥ هەزار و ٩٧ دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٦٠ ملیۆن و ١٣٥ هەزار و ٧٩٧ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×