بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٩ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٣٠ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٣٩ ملیۆن دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦٩ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٣٠ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٣٩ ملیۆن دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .