بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨١ ملیۆن و ٨٠٤ هەزار ٧٤٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٣١ ملیۆن و ٤٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٠ ملیۆن و ٣٢٤ هەزار و ٧٤٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٨١ ملیۆن و ٨٠٤ هەزار و ٧٤٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٣١ ملیۆن و ٤٨٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٥٠ ملیۆن ٣٢٤ هەزار و ٧٤٢ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .