پڕۆژەی بۆری نەوتی بەسرە – ئوردن زیندوو دەکرێتەوە
  2024-06-26     

عێراق هەوڵدەدات پڕۆژەی بۆری هەناردەکردنی نەوتی بەسرە – ئوردن زیندوو بکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش نزیکەی پێنج ملیار دۆلاری لە بودجەی فیدڕاڵی بۆ تەرخانکردووە، پرۆسەى هەناردەکردنی نەوت لە عێراق دەباتە قۆناغێکی پێشکەوتووتر.

پڕۆژەی بۆری نەوتی بەسرە – ئوردن، کە زیاتر لە ١٠ ساڵە ڕاگیراوە، بەهۆی ململانێی سیاسیی، نەبوونی دارایی، نیگەرانییە ئەمنییەکان و ئاڵەنگارییە بازرگانی و سیاسییەکانی پەیوەست بە مامەڵەکردن لە سنوورەکاندا، کۆسپی بۆ درووست بووە، لە ئێستادا بە تەرخانکردنی ٤.٩ ملیار دۆلار لە بودجەی فیدڕاڵی هەوڵێک هەیە بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە.

ئاژانسی “عێراق ئۆیل ڕیپۆرت”، دەربارەی پڕۆژەی بۆری نەوتی بەسرە – ئوردن ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق لە بودجەی فیدڕاڵی بڕی ٤.٩ ملیار دۆلاری تەرخانکردووە و هەوڵدەدات ئەو پڕۆژەیە زیندوو بکاتەوە، کە ڕۆڵێكی کارای هەیە لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەى هەناردەکردنی نەوت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ڕێگەی بۆرییەکەوە عێراق دەتوانێت ئاسانتر نەوتی باشووری وڵاتەکە هەناردەی بەندەرەکانی جیهان بکات و نەوتی خاویش بۆ ئەو پاڵاوگە ناوخۆییانە دابین بکات کە دەکەونە سەر ڕێڕەوی بۆرییەکە.

پڕۆژەی بۆری هەناردەکردنی نەوتی بەسرە – ئوردن، ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە جێبەجێکردنی ڕاگیراوە و تا ئێستاش بە تەواویی داهاتووی ڕوون نییە، بەڵام هەوڵەکانی حکومەتی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن، کە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×