رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات کە دەرزیی ساختەی “ئۆزامپیک” بۆ دابەزاندنی کێش دەبێتە هۆی مردن.
بەپێی رۆژنامەی تایمز، “بەرپرسانی تەندروستیی جیهانی سەبارەت بە دەرزیی ساختەی “ئۆزامپیک” هۆشدارییان داوە کە ئەگەری هەیە مەترسی لەسەر ژیانی ئەو کەسانە هەبێت کە بەکاریدەهێنن وببێتە هۆی مردنیان”.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای لە نەخۆش و پزیشکەکان کردووە ئاگاداری دەرمانی ساختەی دابەزاندنی کێش بن، هەروەها رایگەیاندووە، ئەو دەرمانە ساختەیە لە بەریتانیا و ئەمریکا و بەرازیل هەیە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “ئۆزامپیک ناوی بازرگانیی دەرمانی سێماگلۆتایدە، کە لەم دواییانەدا ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە بەهۆی توانای دابەزاندنی کێشی جەستە بە شێوەیەکی بەرچاو”.